سیاسەت بە ئیشە بەڕیش نیە

محەمەد ناوەندی


14/11/2020

‎سەركردایەتی سیاسی كورد لەنێوان خۆبەستنەوە بەدروشمی گەورەوبێ بنەما یان مامەڵە كردن لەگەڵ واقیع ڕاشكاوانە بڵێین هێشتا نەیان توانیوە تەپ وتۆزی خەون و خەیاڵ كردن بە ڕابردوو ئەوەی پێ ی دەڵێن ناسیونالیزمی چەق بەستوو لەخۆیان داكوتن ..ئەوسەركردایەتی سیاسیە 

‎لەعیراقی سەردەمی پەرتەوازەیی و بەغدای بێ ناسنامە لەناوەندی سیاسی ونێودەوڵەتی دوای ڕوخانی صدام لەبەغدایی ونەجەفیەكان عیراقچی تر بوون و پێش بەرهەڵستكارەكانی صدام گەیشتنە كۆشكەكانی كۆماری لەناوەندی بەغدای عروبە بانگەوازی عیراقی پێكەوە ژیان ودیموكراسیان كرد ...

‎دروشمی عیراقێكی فیدراڵی ودیموكراتی هەموو میدیایی كوردی داگیركردبوو لەكاتێدا بەدرێژایی مێژوی هەمووشۆڕشی كور د نەعێراق هێندە لاوازو نەكورد هێندە بەهێزبوو ، بەشی ئەوە نەوەستان بەغداخۆی داوای پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عیراقیان  لێ بكات وئەوانیش فیدرالیزمی ڕاستەقینە بچەسپێنن ولەدروشم دەربازی بكەن ...ئەوێ ڕۆژێ ئەبوایە ئەزمونی ڕابردوی شۆڕشی كوردیان لەبەرچاوبوایەو مێژوی عەرەبی شۆڤێنی عێراقیان باشتر خوێندبایەوە دەی بفەرموون ئەوە عێراقی پێكەوە ژیانە.

‎شیعەو سونە دۆست ونەیار هەموو عەرەب بەیەكەوە بوون وئێوە تەنها ،دەی ئەگەر زەمینەو زەمانی هەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی لەبار نیە بۆچی لەگەڵ ئەو عیراقەی بەزۆر بەهێزتان كردەوە مامەڵەی واقیعی ناكەن ، بەغدا دەوڵەتی یاسایەوبەدامەزراوەیی كاری تێدا دەكرێ ئەوە هەرێم نیە بەویستی خۆتان شل وتوندی بكەن ، ڕێكەون وخەڵك لەومەینەتیانە دەرباز بكەن یان قۆڵی لێ هەڵماڵن و بەیەكەوە بكشێنەوە بەكاتیش بێ بەغدا جێ بهێڵن ، ئەوە بەغدایە لەوێ سیاسەت بەئیشە بەڕیش نیە ، لەسەردەمی (تاڵەبانی  مەزن )  هیچ كوردێك یان لایەنێكی سیاسی نەئەچەمایەوەوتكای پێكەوەمانەوەی نەدەكرد بەڵكو ئاراستەی گفتوگۆكان بەوشێوەیە بوو كورد بەهێزو عێراق لاواز ، مەتبەخی سیاسی عیراقی دوای داعش پێ ناچێ خوانێكی دڵگیرانەی بۆكورد هەبێت وزۆرتر لەوەدەچێ سەپاندنی واقیعی زاڵ وتاڵی دوای ڕوداوەكان چاوەڕێمان بكات ، لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دەكرێ ئاراستەی ڕوداوەكان بۆ بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان بگۆڕن ئەگەر یەك هەڵوێست و سەرڕاست بن لە ڕیكەوتن وگفتوگۆكانی  ( هەولێرو بەغدا) بۆیە دەبێ جارێكی تربڵێین تكایە سیاسەت بەئیشە بەڕیش نیە .