سەرتیپ قەشقەیی
21/11/2020
پارێزگاره‌كه‌ی هه‌ولێر ...به نه‌خۆشی كۆڕۆنا مرد، یاخود كوژرا ؟
هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ی له‌باره‌ی مردنی (د.فرسه‌ت سۆفی) بڵاوده‌كرێنه‌وه، تاوه‌كو ئێستا به دوو ئاڕاسته بوه، ئاراسته‌ی یه‌كه‌م گروپێك ده‌یانه‌وێ ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نن كه خه‌ڵكی خۆشه‌ویست و چاك و پاك پارتی ده‌یانكوژێت و پارتی بكوژی خه‌ڵكی باشه. ئاڕاسته‌ی دووه‌م ئه‌و خه‌ڵكه مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵانه‌ی ناو پارتین، كه ده‌یانه‌وێ وانیشانی پارێزگاری داهاتو، یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه بده‌ن، كه بیه‌وێ چاكسازی بكات، یاخود بچێته شوێنه‌كه‌ی ناوبراو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان نه‌بێت، وه‌كو فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌گه‌ری كوشتنی هه‌یه.
تاوه‌كو ئێستا هیچ میدیا و رۆژنامه‌نوسێكم نه‌بینیوه، به به‌ڵگه‌ی دۆكۆمێنت و زانیاری لۆژیكی و پزیشكی، له چوارچێوه‌ی كارێكی بنكۆڵكاری، به‌دواداچوون بكات و ئه‌وه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت، كه فرسه‌ت سۆفی كوژراوه، یاخود به نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كردوه ؟
زانیاری و به‌ڵگه پزیشكییه‌كان له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر
به پێی به دواداچوونێكی پزیشكی ( له رێگه‌ی نه‌خۆشخانه و ئه‌و كه‌سانه‌ی لێوه‌ی نزیك بوون له پزیشكان و په‌رستاران و هاوڕێ و كه‌س و كاره‌كه‌ی )، فرسه‌ت سۆفی له‌سه‌ره‌تادا كه تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا ده‌بێـت، بۆ ماوه‌ی ده رۆژ به‌بێ ده‌نگی خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات، به‌ڵام دوای ئه‌و چه‌ند رۆژه دووباره به پشت به‌ستن به رێنماییه پزیشكییه‌كان ده‌ست به كاركردن ده‌كاته‌وه. به وته‌ی نێچیرڤان بارزانی و به‌شێك له پزیشكه‌كان دوای ئه‌و ده رۆژ فرسه‌ت سۆفی دووباره تووشی نه‌خۆشییه‌كه بۆته‌وه، به‌ڵام له‌راستیدا نه‌خۆش كه‌وتنه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه نه‌بووه كه باس ده‌كرێت، چونكه هیچ توێژینه‌وه‌ییه‌كی پزیشكی نییه بیسه‌لمێنێت، ئه‌و ماوه‌یه چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك دووجار تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بێت، به‌ڵكو بۆچوونی راست زیاتر ئه‌وه‌یه جاری دووه‌م هه‌ر درێژكراوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی جاری یه‌كه‌م بوه، چونكه نێوانی هه‌ردووجاره‌كه‌دا زۆر نه‌بوه. ( به‌شێك له توێژینه‌وه‌و پزیشكانیش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، ده‌كرێت جاری یه‌كه‌م به سووكی بیگرێت، جاری دووه‌میش به توندی).
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان (نامه‌ی ده‌نگی) پارێزگاری هه‌ولێر له دوای به سووك وه‌رگرتنی نه‌خۆشیه‌كه، بۆ جاری یه‌كه‌م قه‌ناعه‌تی له باره‌ی كوشنده‌یی ئه‌و نه‌خۆشییه گۆڕابو، پێیوابوو تێپه‌ڕاندنی ئاسانه و خه‌ڵكیش تازه له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه لێ ڕاهاتوه، به‌ڵام له دوای چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشییه‌كه‌ی یه‌كه‌م جار به‌هۆی گوێ پێنه‌دان به رێنمای پزیشكان، دووباره ڤایرۆسه‌كه له له‌شی سه‌ریهه‌ڵداته‌وه، سه‌ره‌تا به كۆخه‌یه‌كی سووك ده‌ست پێده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆی (ویسالی خێزانی) و به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌كه‌ی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.
هاوڕێ نزیك و هاوكاره‌كانی چه‌ند جارێك دكتۆر فرسه‌تیان له‌و كۆخه‌یه ئاگاداركردبوویه‌وه، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبو، كه هه‌ستیاری قورگی هه‌یه، چونكه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی تووشی كۆخه بێت، سه‌ردانی كارگه‌یه‌كی به‌هاراتی له هه‌ولێر كردوه.
دوا به دوای توندبوونی كۆخه‌كه‌یی و ئیهمالكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، پزیشكه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ره‌بۆی بۆ ده‌نووسن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م نیشانه‌كان، ناچار پشكنینیی ( پی سی ئاڕ) له تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌بێت، بۆیه به ناچاری ده‌چێته نه‌خۆشخانه.
به پێێ قسه‌ی پزیشكان و په‌رستار و كه‌س و كار و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له گه‌ڵیدابوون، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رجه‌م نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كۆڕۆنا له ( كۆخه‌و نه‌مانی ئاره‌زوویی خواردن و بێ تاقه‌تی و ئازاری له‌ش ...هتد ) تێدابووه، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش به‌شێكی زۆر له سیییه‌كانی تووشی هه‌وكردن ببوو.
فرسه‌ت سۆفی به‌ر له‌وه‌ی بچێته نه‌خۆشخانه و له چاودێری چر بخه‌وێندرێت، جۆرێك له ئیهمالی پێوه دیاربو، ته‌نانه‌ت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیش وه‌ك پێویست نه‌بوه، زۆرجار ره‌تیكردۆته‌وه چاره‌سه‌رییه‌كان به‌كاربهێنێت، چونكه له‌رووی ده‌روونیه‌وه جۆرێك شله‌ژان و ترسی هه‌بو، به‌رده‌وامیش كه‌له ڕه‌قی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ره‌تیكردۆته‌وه بیبه‌نه هیچ وڵاتێك بۆ چاره‌سه‌ر.
له كاتی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، به‌رده‌وام مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت، له‌سه‌ر هێل بوون، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون زووتر ببرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌ر ره‌تیده‌كرده‌وه بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چونكه تاوه‌كو 48 كاتژمێر به‌ر له‌وه‌ی بێهۆش بێت ئه‌و ئاماده‌یی نه‌بو، به‌ڵام دواجار بارزانی له‌رێگه‌ی راوێژكارێكی خۆی، كه كه‌سێكی نزیكی فرسه‌ت سۆفی بووه، ئاگاداری كردۆته‌وه كه ئه‌وه دوا بڕیار خۆیه‌تی ده‌بێت بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه.
فرسه‌ت سۆفی خودی خۆی هیچ كات له سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت له ته‌ندروستی هه‌ولێر رازی نه‌بو، هه‌موو هه‌وڵێكیشی ئه‌وه‌بو گۆڕانكاری له سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌ولێر و ژێرخانی كاره‌بای هه‌ولێر بكات، چونكه ئه‌و كه‌رتانه به‌راورد به شاره‌كانی دیكه كێشه‌ی زۆری هه‌بو.
كه‌واته؛ به پێی به دواداچوونه پزیشكییه‌كان، هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌كی پزیشكی نییه، كه فرسه‌ت سۆفی كوژرابێت، به‌ڵكو راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ناوبراو هاوشێوه‌ی هه‌ركه‌سێكی دیكه به‌هۆی ئیهمالی و گوێ پێنه‌دان و به توندی گرتنی نه‌خۆشییه‌كه هۆكاربوون بۆ مردنی.
بۆچی فرسه‌ت سۆفی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كوشتنی له‌سه‌ر نه‌بو؟
فرسه‌ت سۆفی به‌ر له‌وه‌ی ببێته پارێزگاری هه‌ولێر، به‌و پێیه‌ی له لیژنه‌ی چاكسازی بو، ده‌سه‌ڵاتی زۆر زیاتر وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگار بو ، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌ی پارێزگار نه‌بو، له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و له ئاستی پارێزگاكانی دیكه، خه‌ریكی كاركردن بوو له‌سه‌ر ده‌یه‌ها دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌بێ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره ببێـته‌وه.
فرسه‌ت سۆفی به‌شێوازێك كاری له‌سه‌ر دۆسییه‌كان ده‌كرد، كه‌مجار هه‌بوو تووشی پێكدادان بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسی زۆرباڵا، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش نه‌یده‌توانی ده‌ست بۆ دۆسیه‌ی گه‌وره و ئاڵۆز ببات، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ماڵی بارزانیه‌وه هه‌بو، له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی دیكه‌ش به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی له لایه‌ن ماڵی بارزانیه‌وه پێدرابو.
كاتێكیش فرسه‌ت بووه پارێزگار، به‌راورد به پۆسته‌كه‌ی پێشووی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌مبوونه‌وه، ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی هه‌ولێر ده‌ستی بۆ هه‌ندێ دۆسییه ده‌برد و گۆڕانكاری و چاكسازی ئه‌نجامده‌دا، به‌ڵام ئه‌و دۆسیانه ئه‌وه‌نده ترسناك نه‌بوون، تا نه‌وێرێت ده‌ستی بۆ به‌رێت. كاتێك بووه پارێزگار توانی ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ی نایاسایی پارێزگاری پێشوو هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ لابردن و گۆڕانكاریكردن له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی خۆجێی هه‌ولێر و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌شی له گۆڕینی به‌رپرسانی ئه‌و سنووره هه‌بو.
لێره دوو نموونه ده‌خه‌مه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی زیاتر روون ببێته‌وه، كه‌فرسه‌ت سۆفی سیاسه‌تی كاركردنی به‌شێوه‌یه‌ك بو، كه هیچ كات نه‌یده‌ویست پێكدادان له‌گه‌ڵ كه‌سانی باڵا‌و ده‌ست رۆیشتن له‌سه‌ر كاره‌كانی رووبدات.
بۆ نموونه: له كۆتایی پارساڵ و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای سه‌رپێچیان له هه‌ولێر ده‌ستپێكرد، یه‌كێك له‌و ماڵانه‌ی كه لیژنه‌كه چووه سه‌ر ماڵیان ماڵی ( كوڕی گه‌وره‌ی فازڵ میرانی ) بو، له‌گه‌ڕه‌گی دۆلاراوه‌ی هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان رێگری له لیژنه‌كه ده‌كه‌ن و ئاگاداری پارێزگار ده‌كه‌نه‌وه، كه كارێكی له‌م شێوه‌یه هه‌یه، ناوبراو راسته‌وخۆ ته‌له‌فۆن بۆ( فازل میرانی) ده‌كات و به زمانێكی نه‌رم و شیرین پێیده‌ڵێت، كه ئه‌و كراوه‌ته پارێزگار بۆئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكات و چاكسازی بكات، ئه‌ویش پێویسته یه‌كه‌م كه‌س بێت هاوكاری بكات، بۆیه واباشه رێگه به‌و لیژنه‌یه بده‌ن كاره‌بای سه‌رپێچییه‌كه‌ی ماڵی كوڕه‌ی ببڕێت. فازڵ میرانیش قبوڵی داواكه‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ژووره‌وه‌و كاره‌باكه ببڕن، دوای هه‌فته‌یه‌كیش داوا له پارێزگار ده‌كات ئاسانكاری بكه‌ن بۆ به‌ستانی پێوه‌ری كاره‌با.
فرسه‌ت سۆفی نه‌یده‌ویست تووشی هیچ پێكدانێك بێت، هه‌میشه رێگه‌یه‌كی ده‌دۆزیه‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه قوڕسه‌كان، بۆ نموونه له گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی هه‌ولێر برایه‌كی لێپرسراوی یه‌كه‌ی هه‌شتای پارتی زیاده‌ڕه‌وه‌ی كردبووه سه‌ر زه‌وی باخچه‌یه‌كی گشتیی، دوای په‌یوه‌ندیكردن به لێپرسراوی یه‌كه‌ی هه‌شتا به‌و زمانه‌ی خۆی هه‌یبوو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زێده‌ڕه‌وییه‌كه‌ی لابرد.
بۆچی هیچ به‌رپرسێك نه‌یده‌توانی هه‌ڕه‌شه له پارێزگار بكات؟
دوای ئه‌وه‌ی فرسه‌ت سۆفی ماوه‌ی په‌رله‌مانتاری ته‌واو ده‌بێت، به فعلی ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زانكۆ هه‌بو، هه‌ربۆیه‌ش مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینی ره‌تكرده‌وه و دواجاریش گه‌ڕایه‌وه زانكۆ. به‌ر له‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی ببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ریه‌ك له ( مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ) كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ پۆستێكی نوێ وه‌ربگرێت. ئه‌و پۆستانه‌ی بۆی پێشنیاز كرابوو، بریتیتی بوون له : ( سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری خوێندنی باڵا، پارێزگاری هه‌ولێر)، به‌ڵام دواجار داوایان لێ‌كرد ببێته پارێزگار.
به چه‌ند رۆژێك له‌وه‌ی مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ده‌ربچێت مه‌سرور بارزانی بانگی نوسینگه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی له باوه‌شی ده‌گرێت و پێی ده‌ڵێت : هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین ببیته پارێزگار، چونكه به‌لای من پۆستی پارێزگار ته‌نها له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌وره‌تر نییه، بۆیه پێمان باشه قبوڵی بكه‌یت و به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
به چه‌ند كاتژمێریكیش به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربێت، بارزانی داوای بینینی ده‌كات، به ئامانجی ئه‌وه‌ی په‌یامێك بۆ هه‌موو پارتییه‌كان بنێرێت، كه خودی خۆی له پشتی دانانی فرسه‌ت سۆفیه‌وه‌یه.
له‌و دانیشتنه دوو قۆڵیه‌دا، كه دواتر له‌سه‌ر داواكاری مه‌سعود بارزانی وێنه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، بارزانی به فرسه‌ت سۆفی راگه‌یاندبو، كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له‌و پۆسته‌دا، هه‌ركاتێكیش یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی فشاری له‌سه‌ر كرد، ده‌توانێت له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه تایبه‌ته‌كه‌ی ئاگاداری بكاته‌وه.
فرسه‌ت سۆفی، ئه‌وه‌نده كه‌سێكی نزیك و دڵسۆزی و باوه‌ڕپێكراوی ماڵی بارزانی بوو، كه‌م رۆژ نه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه ( مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان و بارزانی) بینین و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نه‌بێت، بۆیه هیچ كه‌س و گروپ و به‌رپرسێكی پارتی نه ده‌یتوانی فشار‌و هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی بكات.
فرسه‌ت سۆفی پێیوابو، مه‌رجه‌كانی بۆ بوون به پارێزگاری هه‌ولێر له لایه‌ن بارزانی قبوڵ كرا، له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ كه‌سێك له ماڵی بارزانی فشار و هه‌ره‌شه‌ی لێنه‌كردبوو. بۆ نموونه له ئه‌مساڵدا، ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی هه‌ولێری نزیك له یه‌كێك له براكانی مه‌سعود بارزانی، ( كه به چه‌ند هه‌زار مه‌تر زه‌وی له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه‌ی خۆیدا زێده‌ڕه‌وی كردبو) كێشه‌ی هه‌بوو ، دواجاریش پارێزگاری هه‌ولێریش له‌سه‌ر قسه‌یه‌كی ئه‌و سه‌رمایه‌داره روونكردنه‌وه‌یدا. برایه‌كه‌ی بارزانی ته‌له‌فۆن بۆ پارێزگار ده‌كات و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ فشارێك بكات، شه‌فاعه‌تی بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌داره كردبو، كه ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره كوڕێكی چاكه و ئه‌و ناكۆكییه‌ش به‌هۆی لێك تێنه‌گه‌یشتن بوه. به پێی قسه و گێرانه‌وه‌ی خۆی له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، هیچ كه‌س له ماڵی بارزانی نه‌وێراوه فشاری لێبكات.
ده‌ره‌نجام :
كۆمه‌ڵێك مردنمان به درێژای مێژووی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بینیوه، كه به‌شێكی زۆریان به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای "تیۆری پلانگێڕی " تۆمه‌تی كوشتن‌یان دراوه‌ته پاڵ، ئه‌و مردنه‌ی فرسه‌ت سۆفی به پێی هه‌موو به‌ڵگه و به دواداچوونه‌كان، ئه‌گه‌ری كوشتنی زۆر زۆر لاوازه، مردنه‌كه‌ی هه‌روه‌كو كه‌سێكی ئاسایی به‌هۆی كۆڕۆناوه بوه، بۆیه ناكرێ ئه‌و بابه‌ته به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ببێته كه‌ره‌سته‌یه‌ك میدیایی بۆ لێدان و ونكردنی حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان، چونكه ده‌ره‌نجامی ئه‌و نوسین و قسانه هه‌رشتێك بێت، فرسه‌ت سۆفی له‌رووی ئامانج و شێوازی كاركردنه‌وه، له زۆربه‌ی به‌رپرسانی دیكه‌ی پارتی جیاوازبو، ئه‌گه‌رچی پارتیش بو گوێڕایه‌ل و دڵسۆزی حزبه‌كه‌ی بو، به‌ڵام له باشترینه‌كانی نێو خراپه‌كانی پارتی بو، له كاركردنیشدا حزبایه‌تی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌بو. سه‌ره‌نجامی ئه‌و قسانه‌شی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ری ده‌كرێن، هه‌موویان باشی و چاكی ئه‌و نیشان ده‌ده‌ن.