كلك بڕین و گەندەڵی

بڵێسە جەبار فەرمان


02/02/2024

لە جەنگەڵێك، ڕێویەك بوو بە تەڵەوە. هەوڵێكی زۆری دا خۆی رزگار بكات و نەكەوێتە دەستی راوچی. لە هەوڵەكانی دا توانی خۆی ئازاد بكات، بەڵام كلكی قرتاو لێبوەوە.

دواتر چاوی كەوت بە رێویەكی هاوڕێی. هاورێكەی گاڵتەی پێ كرد كە كلكی بڕاوەتەوە و ئەو خاوەنی كلكێكی جوانە.

بەڵام ڕێویە كلك بڕاوەكە باسی لەو هەستە خۆشە دەكرد كە هەیەتی و لەدەست كلكی رزگاری بووە و هەست بە ئازادی دەكات و وەك ئەوە وایە لە ئاسمان دا بە رەهایی بفڕێت.
بەم قسانەی قەناعەتی بە رێویەكەی تر هێنا ئەویش كلكی ببڕێتەوە.

كاتێك رێویەكە كلكی خۆی بڕیەوە، هەستی بە ئازارێكی زۆر كرد و چێژی لێ نەدۆزیەوە بێجگە لە ئازار، بە رێویەكەی تری وت: بۆ درۆت لەگەڵ كردم؟

ئەویش ووتی:
نابێت باسی ئازارەكانت بكەی، گەر باسی بكەیت ئەوا ڕێویەكانی تر كلكیان نابڕن و پێمان پێدەكەنن و گاڵتەمان پێ دەكەن.

بەم شێوەیە توانیان باوەڕ بە هەموو رێویەكان بێنن كلكی خۆیان بقرتێنن.

هەندێكی كەم لە رێویەكان كە كلكی خۆیان نەبڕیبۆوە بوونە مایەی گاڵتە پێكردن.

ئێستای كۆمەڵگای عێراقی زۆرێك لەو كلك بڕاوانەی تێدایە كە گاڵتە بەوانەی تر دەكەن.

گەندەڵی بە شێوەیەك بڵاوبۆتەوە كە گەندەڵكاری رەوایە و پاكێتی ناڕەوا.