هەواڵێكی خۆش بۆ ئەو شۆفێرانەی مۆڵەتی تایبەتیان هەیە لەجۆری B

کوردستان

03/03/2025     ژمارەی بینراو 4416

راچڵەكین-

بەگوێرەی ئەو گۆڕانكاریەی لەمۆڵەتی شۆفێریدا لەهەرێمی كوردستان كراوە، ئەو شۆفێرانەی مۆڵەتی تایبەتیان هەیە لەجۆری B دەتوانن دەتوانن ئۆتۆمبێلی تایبەت لێبخوڕن.

یەكێك لەو گۆڕانكاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانەوە كراوە، ئەو كەسانەی هەڵگری مۆڵەتی تایبەتن لەجۆری B دەتوانن ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەجۆرەكانی (پیك ئاپ‌و دووتەنی) لێبخورن بەمەرجێك كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل ‌و سەرنشین‌و بارەكە)، (3.5) سَی تۆن ‌و نیو زیاتر نەبێت.

هەر لەگۆرانكارییەكاندا هاتووە، شۆفێرانی هەڵگری جۆری B دەتوانن ئامێرەكانی بیناسازی‌و كشتوكاڵیش لێبخوڕن بەمەرجێك كێشەكەی لە (3.5) سێ تۆن‌و نیو زیاتر نەبێت‌و خێرایی  ئامێری بیناسازی 60كم لەكاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت‌و بۆ ئامێری كشتوكاڵیش 40 كم لەكاتژمێرێكدا  زیاتر نەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن