سوپای رووسیا چوار ناوچەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 3333

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سوپای رووسیا هێرش و بۆردومانەكانی بۆسەر ئۆكراینا فراوانتر دەكات و لەگەڵ پێشڕەویی زیاتر بۆ قووڵایی خاكی ئەو وڵاتە، چوار ناوچەی دیكەش كۆنترۆڵدەكات و نزیكەی 11 هەزار سەربازی ئۆكرایناش كوژران.

ئەمڕۆ هەینی 24-10-2025، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا، هێزەكانیان زەبرێكی گەورەیان لە هێزەكانی ئۆكراینا وەشاندووە و توانیویانە چوار شارۆچكە لەسنووری كۆماری دۆنتێسك و هەردوو هەرێمی خاركۆڤ و دنیبرۆپیترۆفسك كۆنترۆڵ بكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سوپای ئۆكراینا و گروپە چەكدارە بیانییە بەكرێگیراوەكان، لەسەرجەم بەرەكانی شەڕدا زەبری گەورەیان بەركەوتووە و بەناچاری لەو چوار شارۆچكەیە كشاونەتەوە و كە ئێستا كەوتووەتە ژێر كۆنترۆڵی سوپای رووسیا.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشكراشیكردووە، لەماوەی هەفتەی رابروودا لە سەرجەم بەرەكانی شەڕ، زیاتر لە 10 هەزار و 970 سەربازی ئۆكراینا و چەكداری كرێگرتەی بیانی كوژراون و زیانێكی گەورەش بەر ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە كەوتووە، جگە لە خستنەخوارەوەی هەزاران درۆن و تێكشكاندنی چەندین سكۆی موشەكی. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن