ناپاكی له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
هه‌بوونی په‌یوه‌ندی پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بۆ بابه‌تی سۆزداری له نه‌ریتی هیچ وڵاتێك ئاسایی نییه، تۆم مارتن لێكۆڵه‌ری كێشه خێزانیه‌كانه له ویلایه‌تی مانهاتن له كالیفۆرنیا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ی پیاوان ئه‌م ڕه‌فتارانه بۆ ژیانیان زیاد بوو به مه‌رجێك پێشتر به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانبوبێت ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خێزانه‌كه‌ی.
1- گۆڕینی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی
2-چونه ده‌ره‌وه له ماڵ له به‌یانیان زوو و گه‌ڕانه‌وه ئێواران دره‌نگ
3-گه‌شتكردن به ناوی كاره‌وه
4-ونبوونی له ناو خێزان به تایبه‌ت له ماوه‌ی پشووه هاوینه‌كان یان بۆنه خێزانیه‌كان
5-زۆر مانه‌وه له شوێنی كاركردن و ته‌نانه‌ت دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی كاركردن
6-زۆر خه‌رجكردنی پاره به بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو
7-هه‌بوونی ئه‌كاونتی نهێنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
8-به‌ژداری كردن له یانه‌ی وه‌رزشی له‌كاتێكدا پێشتر ئاره‌زووی ئه‌و شتانه‌ی نه‌كردبێت
9-په‌یوه‌ندی كردن پێیه‌وه به ژماره‌ی نهێنی و نه‌ناسراو و دانانی كۆد له‌سه‌ر نامه‌كان
10- دووركه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و توڕه بوونی به‌رده‌وام
ئه‌م لێكۆڵه‌ره ده‌ڵێت ته‌نها هه‌ستكردن به 2 دانه له‌م نیشانانه ئاساییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له 4 ڕه‌فتار تێپه‌ڕی كرد ئه‌وه بابه‌ته‌كه ئاسایی نییه و ده‌بێت ڕوبه‌ڕوی هاوسه‌ره‌كه‌ت ببیته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان.