راچڵەكین-
لەدوورگەیەكی ئەرخەبیل زنجبار لەتەنزانیا، بەهۆی خواردنی گۆشتی كیسەڵ لەلایەن چەند كەسێكەوە، لانی كەم 8 منداڵ و ژنێك گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، بەهۆی خواردنی گۆشتی كیسەڵ لەدوورگەی بیمبا-ی ئەرخەبیل هەشت منداڵ و ژنێك گیانیان لەدەستداوە و 78ی تر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
حاج بەكاری، بەرپرسی تەندروستی ناوچەی مەكوانی رایگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پێویست دەركەوتووە، سەرجەم ئەو كەسانەی رەوانەی نەخۆشخانە كراون، گۆشتی كیسەڵ-یان خواردووە.
خواردنی گۆشتی كیسەڵ بەیەكێك لەخۆراكە بەناوبانگەكانی گەلی زنجبار ئەژمار دەكرێت، سەرەڕای ئەوەی هەندێك جار بەهۆی ژەهراوی بوونەوە بە گۆشتەكەی، رووداوی گیانلەدەستدانی لێدەكەوێتەوە.