راچڵەکین-
پەروەردەی کەلار رێنماییەکانی بۆ گواستنەوە و تەنسیبکردنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، گواستنەوە و تەنسیبکردنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ بەپێی ئەم بنەمایانەی لای خوارەوە دەبێت.
۱ـ داواکاری گواستنەوە و تەنسیبکردن بە پێشکەشکردنی داوایەک دەبێت کە مامۆستا پێشکەشی بەڕێوەبەری( قوتابخانە و خوێندنگا )ی بکات و ئەم زانیاریانەی لەسەر بێت :
ٲـ بەرواری یەکەم دامەزراندن و دەست بەکار بوون.
ب ـ پسپۆڕی .
ج ـ بڕوانامە.
د ـ شوێنی نیشتە جێبوون.
هـ ـ ژمارەی موبایل.
۲ـ ڕای بەڕێوەبەری لەسەر بێت.
۳ـ کاتێک گواستنەوە یان تەنسیبکردن بۆ مامۆستا دەکرێت کە جێگاکەی چۆڵ ( شاغر )نەبێت.
٤ـ ئەگەر مامۆستا هەر جۆرە مۆڵەتێکی هەبێت مافی داواکاری گواستنەوە و تەنسیبکردنی نیە.
٥ـ فەرمانی گۆاستنەوە یان تەنسیبکردن بۆ هەر مامۆستایەک دەربچێت پێویستە لە ماوەی (۷) ڕۆژدا جێبەجێ بکرێت.
٦ـ فەرمانی گواستنەوە یان تەنسیبکردن بەهیچ شێوەیەک هەڵناوەشێتەوە.
۷ـ هەر بەڕێوەبەرێک لاری نەبوون بدات بە هەر پسپۆڕییەک بە مەبەستی (گواستنەوە یان تەنسیب ) خۆی بەرپرسیارە لەدروست بوونی وانەچۆڵەکانی (قوتابخانەو خوێندنگا)کەی.
٨ـ گەڕانەوەی داواکارییەکان لە ڕێگای بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندنەوە بۆ بەشی میلاکات دەبێت نەک لەلایەن مامۆستاوە بەمەبەستی پەیڕەو کردنی ڕێنماییە تەندروستی یەکان.
۹ـ گواستنەوە تەنها مامۆستایانی قوتابخانە و خوێندنگاکانی ناو شار دەگرێتەوە.
۱۰ـ مامۆستایانی دەرەوەی شار لە کاتی پێویستدا تەنسیب دەکرێت.
۱۱ـ ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری لە بەرواری ٥ـ٨ـ۲۰۲۰ تاکو ۲۰ـ٨ـ۲۰۲۰ دەبێت.
ڕاگەیاندنی