ترەمپ وردەكاری ڕزگاركردنی دووەم فڕكەوانی ئەمریكی لە ئێران ئاشكرا دەكات

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1809


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا ئەو ڕاپۆرتانەی پشتڕاستكردەوە كەباسیان لەڕزگاركردنی دووەم فڕۆكەوانی ئەو فڕۆكە ئەمریكییە ( ئێف-15) دەكرد كەلەئێران كەوتە خوارەوەو رایگەیاند:" فڕۆكەوانەكە سەلامەتە."

دۆناڵد ترەمپ، لەسەكۆی تروس سۆشیال رایگەیاند:" لەچەند كاتژمێری رابردوودا  سوپای ئەمریكا یەكێك لە بوێرترین ئۆپراسیۆنی گەڕان و ڕزگاركردنی لەمێژووی ئەمریكا ئەنجامدا، بەمەبەستی هاوكاریكردنی یەكێك لەئەندامە ناوازەكانی تیمەكەمان، كە ئەویش عەقیدێكی فڕۆكەوانە كە جێی ڕێزێكی زۆرە، پێم خۆشە پێتان رابگەیەنم ئێستا ئەو سەلامەتە."

" فڕۆكەوانەكە بریندارە بەڵام سەلامەتە، ئەو ئەفسەرە لەپشت هێڵەكانی دوژمن و لە زنجیرە شاخێكی سەختدا ڕزگاركراوە، هێزەكانی دوژمن سات سات لێی نزیكدەبوونەوە." ترەمپ وا دەڵێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە:" لەبیرەوەری سەربازی ئەمریكادا، ئەوە یەكەمجارە، دوو فڕۆكەوانی ئەمریكی بەجیا لەقوڵایی خاكی دوژمن ڕزگاربكرێن، لە ئۆپراسیۆنەكەشدا دەیان فڕۆكە بەشداریان كردووە."

هەفتەی ڕابردوو، فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمریكا لەجۆری (ئێف -15) لەخاكی ئێراندا خرایە خوارەوە، چارەنووسی هەردوو فڕۆكەوانەكەشی بەنادیاری مایەوە، پاشان ڕزگاكردنی یەكێكیان راگەیەندراو هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی فڕۆكەوانی دووەم دەستیانپێكرد.

هەردوو لایەنی ئەمریكی و ئێران بەچڕی كاریانكرد بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی فڕۆكەوانی دووەم، حكومەتی تاران-یش بڕی 10 ملیار تمەنی وەك خەڵات دەستنیشانكرد بۆ ئەو كەسەی فڕۆكەوانەكە دەستگیر دەكات.

دواجارو دوای تێپەڕبوونی 36 كاتژمێر ڕزگاركردنی فڕۆكەوانی دووەم لەلایەن تیمێكی تایبەتی كۆماندۆزی ئەمریكا بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە، پاش شەڕوپێكادان لەگەڵ هێزەكانی ئێران، راگەیەندرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن