هۆكار و چارهسهری قڵیشانی بهری ڕووهك
ڕاچڵهكین-
یەکێک لە کێشە گەورەکانی جوتیاران تەقینی بەرە لە رووەکە بەردارەکاندا هەڵبەت دەبێتە هۆی بێتاقەت بوونی جوتیار لە بەرامبەر ئەم کێشەیە لێرەدا هۆکار و چارە سەر و رێگاکانی پاراستن دەخەینە روو:
-هۆکارەکانی قڵیشانی بهر:
1- نارێکی ئاودان (واتە تینوکردن دواتر زوو زوو ئاودان یان بەپێچەوانەوە).
2- زیادەرۆی لە پەینکردنی رووەکی بەتایبەت ئەو توخمانەی بەرپرسن لە گەورەکردنی بەر.
3- کەمی توخمی کالسیۆم-بۆرۆن لە رووەکەکە کە یەکێکە لە هۆکارەکانی توندو تۆلی بەرگی بەر .
4-جیاوازی پلەی گەرمی شەو و رۆژ.
-چارەسەری قڵیشانی بهر:
1-پێدانی توخمی کالسیۆم-بۆرۆن هەر 15 رۆژ جارێک لە رێگەی گەڵاوە.
2-پێنەدانی توخمی پۆتاسیۆم بە هیچ شێوەیەک بەمەرجێک نیشانەکانی کەمی ئەو توخمە لە رووەکەکە دەرنەکەوت بێت.
3-رێکخستنی پرۆسەی ئاودان بە رەچاوکردنی جۆری خاکەکە .
4-کەم کردنەوەی ئاودان تا رادەیەک لەکاتی گوڵکردن(کڵوکە) و ئاو نەدان لەکاتی بەرز بوونەوەی پلەی گەرما واتە ئەبێت بە فێنکی ئاودان بکرێت.
-پاراستنی بەر لە کێشەی قڵیشان.
1-گرنگترین خاڵ کە پێویستە جوتیار بیکات پێدانی توخمی کالسیۆم بۆرۆن لە سەرەتاوە تا کۆتای بەر رنین(لێکردنەوە).
2-رێكخستنی ئاودان زۆر گرنگە بەتایبەت لەکاتی گوڵ کردن.
ئا.سیروان خدر