راچڵه‌كین- سپۆرت
پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاشكرایده‌كات, كاتێك راهێنه‌ری به‌رشلۆنه بووه, بوونی ریاڵ مه‌درید وه‌كو ركابه‌ر یارمه‌تیده‌ری بووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت.
رۆژنامه‌ی ماركا لێدوانێكی گواردیۆلای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: "ئه‌وان تیپێكی زۆر به‌هێزن له هه‌موو روویه‌كه‌وه‌و ئه‌وان یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی ببمه راهێنه‌رێكی باشتر".
ده‌شڵێت: "هه‌م له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ و هه‌م له‌گه‌ڵ مانوێل پێلێگرینی سودی زۆرم له ریاڵ مه‌درید وه‌رگرتووه, بردنه‌وه‌ی سێ نازناوی چامپیۆنز لیگیش له‌سه‌ر یه‌ك و به‌ده‌ستهێنانی دوو نازناوی لالیگا له سه‌رده‌مێكدا كه بارسا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا گرتبوو به‌ڵگه‌ی به‌هێزی ئه‌وان نیشان ده‌دات و من زۆر دڵخۆشم به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان".
گواردیۆلا سه‌رسامی خۆی به زیدان-یش نیشاندا هه‌م وه‌كو یاریزان و هه‌م وه‌كو راهێنه‌ر و ده‌ڵێت خوازیاربووم له‌گه‌ڵی یاریی بكه‌م.