بومەلەرزە دوو ناوچەی كوردستانی هەژاند

کوردستان

01/08/2020     ژمارەی بینراو 1280

راچڵەكین-

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە لە سنووری كفری و خانەقین روویدا و كەشناسی رایدەگەیەنێت، چەقی ھەردوو بوومەلەرزەكە شاری كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان بووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە:" بوومەرزەی یەكەم كاتكۆ 11:37 بە دووری 30كم لە خانەقین و 39 كم لە كفری روویداوە. گوڕی بوومەلەرزەكە 3.7 بووە بە قوڵایی 10كم و هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتە."

"بوومەلەرزەی دووەم هەر ئەمرۆ 01-08-2020 كاتكۆ 11:43:12 ی پێش نیوەرۆ روویداوە بەڵام گورەكەی كەمترە كە 2.9 پلەی رێختەرە . چەقەكەی شاری كەرمانشانە بە دووری 32 كم لە خانەقین و 36 كم لە كفری دوورە بەقوڵایی 10 كم ، وەهاووڵاتیان هەستیان پێكردووە هیچ زیانێكی نەبووە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن