حزبوڵای عیراقی بۆ كازمی: بەهەر نرخێك بێ.. دەبێت باجی خۆت بدەیت

عێراق

01/08/2020     ژمارەی بینراو 339

راچڵەكین-

حزبوڵای عیراقی جارێكی تر مستەفا كازمی، سەركۆوەزیرانی عیراقی تۆمەتباركرد بە تێوگلان و كارئاسانیكردن لەكوشتنی هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری دەستەی حەشدی شەعبی.

بەرەبەیانی 3ی كانونی دووەمی ئەمساڵ هەریەك لە سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، لەهێرشێكی ئاسمانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرانە ئامانج.

ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی سەربازی لە حزبوڵای عیراق لەجریوەیەكدا نوسیوویەتی، ئەو كاتەی كازمی بەرپرسی دەزگای هەواڵگری گشتی عیراق بوو، كارئاسانی كردووە بۆ كوشتنی سولەیمانی و موهەندیس.

ئاماژەی بەوەشكردووە:" وەك چۆن پێشووتر وتوومانە، ئەوانەی لەناوخۆی عیراق هەر لە "كازمی ستەمكار" وە تا ئەوانی تر كە رۆڵیان هەبووە لەو تاوانەدا، دەبێت باجی خۆیان بدەن و لەسزادان دەربازیان نابێت، باجەگەی هەرچییەك و ماوەكەی چەندیش دووربێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن