4 جۆر له پیاوان به‌لای خانمانه‌وه بۆ هاوسه‌رگیری گونجاون
ڕاچڵه‌كین-
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پیاوان چه‌ند جۆرێك له كه‌سایه‌تی خانمان زۆر سه‌رنجڕاكێشه به‌لایانه‌وه هاوكات خانمانیش چه‌ند جۆرێك له كه‌سایه‌تی پیاوان سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت، چوار جۆر له پیاوان له چاوی خانماندا زۆر گونجاون بۆ هاوسه‌رگیری
1-خه‌یاڵ پڵاو نه‌بێت:
ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ره‌تاوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان له خه‌ون و خه‌یاڵدا ده‌ژی په‌یوه‌ندیه‌كه به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت چونكه مه‌رج نییه هه‌موكات خه‌ونه‌كان ببنه ڕاستی، خانمان ئه‌و پیاوه بۆ هاوسه‌رگیری دیاری ناكه‌ن كه خه‌یاڵ پڵاوبێت.
2-متمانه‌ی به‌وه هه‌بێت گۆڕانكاری مه‌حاڵ نییه:
پێویسته مرۆڤ بڕوای به گۆڕانكاری هه‌بێت، خانمان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پیاوێك هاوسه‌رگیری بكه‌ن باوه‌ڕی به گۆڕانكاری هه‌بێت له دوای هاوسه‌رگیری و كاریشی بۆ بكات چونكه ژیانی پێش هاوسه‌رگیری و دوای هاوسه‌رگیری هاوشێوه نییه.
3-ئاماده‌ی قوربانیدانی هه‌بێت:
له ژیانی هاوبه‌شدا قوربانیدانی ئافره‌ت یان پیاو به ته‌نها به‌س نییه و زۆر پێویسته پیاوان ئه‌وه بزانن خانمان پیاوێكیان ناوێت ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵیان بێت ئه‌گه‌ر ئاماده‌یت له‌پێناو هاوسه‌ره‌كه‌ت قوربانی بده‌یت ئه‌وه تۆ كه‌سێكی په‌سه‌ندیت بۆ هاوسه‌رگیری و چاوه‌ڕوانی به‌خته‌وه‌ری بكه.
4-ڕاستگۆبه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاستگۆن له هه‌موو شوێنێك په‌سه‌ند و قبوڵكراون درۆ كردن ژیانی هاوبه‌ش وێران ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌رێكی قبوڵكراو بێت ئه‌وه پێویسته ڕاستگۆ بیت و درۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ریت ده‌وێت.