گۆرانیبێژی شه‌یتان 24 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
ڕاچڵه‌كین-
ژه‌نیارێكی به‌ریتانی به‌هۆی ئه‌و كرداره نه‌شیاوانه‌ی ئه‌نجامیدا دادگای ئه‌و وڵاته سزای 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
ئاندی ئانوكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ تۆمه‌تباره به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر 21 ئافره‌ت و 5 تۆمه‌تی دیكه‌ی له‌سه‌ره و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به زۆر ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر هیچ ئافره‌تێك.
كۆمه‌ڵه‌ی سوێند خۆران له دادگای بریستۆل كراون له باشوری ڕۆژئاوای ئینگلته‌را باسیان له‌وه كردوه كه ئانوكی به زۆر ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر 20 ئافره‌تیان و ته‌نها یه‌ك دانه‌یان به ویستی خۆی ئه‌م كاره‌ی كردوه و له‌پای ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی سزای 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا دراوه.