بۆچی نیشانەکانی نەخۆشیی کۆڤید۱۹ هێندە جیاوازە لەناو تووشبوواندا؟

تەندروستی

01/08/2020     ژمارەی بینراو 472

بۆچی نیشانەکانی نەخۆشیی کۆڤید۱۹ هێندە جیاوازە لەناو تووشبوواندا؟


ڕاچڵه‌كین-

دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی کۆڤید-١٩ لە ناو مرۆڤدا زۆر جیاوازن، بەشێک لەوانەی توش دەبن هیچ جۆرە نیشانەیەکیان لێ دەرناکەوێت، بەشێکی دیکەیان نیشانەی سوک یان مامناوەندیان تیادا دەردەکەوێت و بەشێکی دیکەشیان زۆر بە قورسی دەیگرن و کە ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی سیەکان و هەندێک جاریش گیان لەدەستدان.

هەندێک لە توێژینەوە نوێیەکان هۆکاری ئەم جیاوازییە لە دەرکەوتنی نیشانەکان دەبەستنەوە بە جیاوازی باکگراوندی بۆماوەیی مرۆڤەوە، ئەنجامە بەراییەکانی ئەم توێژینەوانە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ئەخۆشانەی دوچاری نیشانەی قورس یان مردن دەبنەوە لە بنەرەتدا هەڵگری کۆمەڵێک بازدان و جیاوازی بۆماوەیین.

بەشێکی ئەو بازدان و جیاوازیە بۆماوەییانەش ئەو جێگایانەی شریتی (DNA) گرتۆتەوە کە نزیکن لە (جینەکانی گروپی خوێن و جینی پرۆتینی وەرگری ڤایرۆسی کۆرۆنا و جینی پرۆتینەکانی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ)، سەلماندنی ئەم ئەنجامە بەراییانەش توێژینەوەی زیاتر و کاتی زیاتری دەوێت.

ئا: د. ئامانج سەعید
دکتۆرا لە نەخۆشییە گواستراوەکان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن