دڵ
ڕاچڵه‌كین-
له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژ كار ده‌كه‌ن ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر لێدانه‌كانی دڵیان دروست ده‌بێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك به به‌رده‌وامی ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاربكات ئه‌وه لێدانه‌كانی دڵیان كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات و ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ش ده‌بنه هۆی مردنی كتوپڕ.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی " ماندوێتی زۆر" ی وه‌ك نه‌خۆشی ناساندوه و ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه چاره‌سه‌ری خۆی نه‌كات ئه‌وه به‌رده‌وام هه‌ست به بێهێزی و نه‌مانی ووزه ده‌كات و به‌هۆیه‌وه دڵ به سستی خوێن ده‌نێرێت بۆ جه‌سته ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات چونكه به ماندوبونێكی زۆر خوێن ده‌نێرن بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و له پێناو ته‌ندروستی دڵت باشتر وایه دوور بكه‌ویته‌وه له ماندوێتی زۆر و ئه‌وه‌نده كار بكه‌یت كه له تواناتدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له مردنی كتوپڕ دووربیت.