راچڵەکین-
بەپرسی بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ی حەمرین-ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەهەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو.
مەلا کەریم شکور، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین ١٦ی حەمرین-ی یەکێتی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢-٨-٢٠٢٠، لە کاتی رۆیشتنی لە کەرکوکەوە بۆ خورماتوو لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک عەرەبی هاوردە چوونەتە گوندێکی سنووری داقوق و خورماتوو بە هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جووتیارانی کورد لە ناوچەکە و عەرەبە هاوردەکان دروستبووە.
بە پێی زانیارییەکانی راچڵەکین، ئەو بەرپرسەی یەکێتی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە بەرەو قەزای داقووق و خورماتوو بەڕێکەوتووە، بەڵام لە ڕێگای نێوان (کەرکووک - خورماتوو) کەوتنە بازگەیەکی عەرەبە عەشایەر و هاوردەکانەوە، کاتێک دەزانن بەرپرسێکی کوردە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردنیشینەکان دەڕوات هەوڵی کوشتنی (مەلا کەریم) دەدەن، بەڵام ڕزگاریان دەبێت و تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەگەیەنن.