ئه‌میتاب باچان كۆرۆنای تێپه‌ڕاند
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌ی بۆلیود " ئه‌میتاب باچان" ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی جێهێشت كه چاره‌سه‌ری توشبوون به كۆرۆنای تیایدا وه‌رده‌گرت له مۆمبای دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 هه‌فته تیایدا ماوه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كردوه هێشتا ئه‌هیشیك باچان كه كوڕی ئه‌م ئه‌ستێره ناوداره‌ی هۆلیوده و له ماوه‌ی پێشوودا توشی كۆرۆنا بوو چاكبۆته‌وه و له‌گه‌ڵ باوكی له 11 مانگی ڕابردوو چونه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
هاوكات خانمه ئه‌ستێره و شاجوانی هندستان" ئه‌یشواریا رای باچان" بووكی ئه‌میتاب باچان له‌گه‌ڵ كچه ته‌مه‌ن 8 ساڵه‌كه‌ی به هه‌مان شێوه توشی كۆرۆنا بوون و هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه.
باچانی ته‌مه‌ن 77 ساڵ له زیاتر له 200 فیلمی هیندیدا له ماوه‌ی كاركردنی له بواری هونه‌ری به‌شداری كردوه و یه‌كێكه له سیاسه‌ت مه‌داره‌كانی هندستان و خێزانه‌كه‌ی باچان به خێزانی بۆلیود ناسراوه و جایا كه هاوسه‌ری باچانه بۆ یه‌كجار بۆته ئه‌ندام په‌رله‌مانی هندستان به‌ڵام ئه‌و توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه.