له‌كاتی توشبوون به كۆرۆنا جه‌سته بێ وه‌ڵام نییه
ڕاچڵه‌كین-
زاناكان له زانكۆی سان فرانسیسكۆ ده‌ڵێن" ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتێك ده‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه به توندی هێرش ده‌كرێته سه‌ری و وه‌ڵام ده‌درێته‌وه"
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی MedicalXpress بڵاویكردۆته‌وه تیایدا زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه جه‌سته له‌دوای چه‌ند خوله‌كێك له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆی و ئه‌وه‌ش زۆر جیاوازتره له كاردانه‌وه‌ی له‌ش بۆ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای ئاسایی.
هاوكات ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتێك ده‌چێته له‌شی كه‌سێكه‌وه له‌ڕێی بڕینی خانه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات جێیر ببێت و زیاد بكات ئه‌مه‌ش ئاسانترین ڕێگه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه بۆ زیادبوونی خۆی به‌كاریده‌هێنێت.