ته‌مه‌نی 53 ساڵه و وه‌ك 25 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێكی هۆڵه‌ندی 53 ساڵ ته‌مه‌نی وه‌ك 25 ساڵێك ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و نهێنیه‌ی ئاشكرا كرد كه وایكردوه له ته‌مه‌نی خۆی منداڵتر ده‌ربكه‌وێت.
له‌ڕێی گۆڤاریUnilad ئه‌دسۆن برانداو ده‌ڵێت" هیچكات په‌نام نه‌بردۆته به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و ئه‌مه‌ش نهێنی مانه‌وه‌ی منه به گه‌نجی جگه له‌وه‌ش خۆراكی ته‌ندروست ده‌خۆم و هه‌میشه به ئه‌رێنی بیر ده‌كه‌مه‌وه"
ده‌شڵێت" زۆر كه‌س كه ده‌مبینن توشی شۆك ده‌بن كاتێك ده‌زانن من ته‌مه‌نم 53 ساڵه و پێیان وایه كه من 25 ساڵم" ئه‌م پیاوه ڕۆژانه ڕاهێنانی وه‌رزشی قورس ده‌كات و شه‌كر و خواردنی قوت‌و و سوره‌وكراو ناخوات و جگه‌ره ناكێشێت و مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارناهێنێت.
ده‌شڵێت" هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه كه پێش ته‌مه‌نی 30 ساڵی هه‌مبووه و هه‌مان ئه‌و ووزه و ئینێرجیه‌م هه‌یه كه پێشتر هه‌مبووه"