خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری" ئه‌مه‌ل عه‌ره‌فه" ئاشكرای كرد كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ده‌شڵێت" من به به‌هێزی ده‌مێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری وێنه‌گرتنی نوێترین كارم ته‌واو بكه‌م"
عه‌ره‌فه ده‌ڵێت" 5 پزیشك پێیان وتوم كه توشی كۆرۆنا بووم به‌ڵام وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی وه‌رمگرتوه و هه‌موان توشی كۆرۆنا ده‌بن به‌ڵام تكایه ئاگاداتان له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ش بێت كه توشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون" ئه‌م خانمه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پزیشكه‌كان هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌گاته سییه‌كانی.
ئه‌مه‌ل كچی موزیسیانی كۆچكردو و ناوداری سوری " سوهه‌یل عه‌ره‌فه" یه و جگه له‌وه‌ی ئه‌كته‌ره ڕاگه‌یاندنكار و گۆرانیبێژیشه و له چه‌ندین درامای ناوداردا به‌شداری كردوه.