راچڵەكین زانیاری لەسەر كۆنگرەی 14ی پارتی بڵاودەكاتەوە

کوردستان

06/08/2020     ژمارەی بینراو 525

راچڵەكین-

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چواردەیەمی حزبەكەی وەستاوە و رەنگە بكەوێتە ساڵی داهاتوو.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێكدا بۆ راچڵەكین وتی:" بڕیاربوو ئەمساڵ  حزبەكەمان كۆنگرەی چواردەیەمی خۆی ببەستێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێناچێت ئەمساڵ كۆنگرە ئەنجامبدرێت، رەنگە بكەوێتە ساڵی داهاتووە".

سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرە:" وتی لە رابردوودا لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ ئامادەكارییەكان و دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە لە ئەمساڵدا، بەڵام بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كارەكانی لیژنەكە راوەستاوە و بۆیە پێدەچێت ئەنجامدانی كۆنگرە بكەوێتە ساڵی داهاتوو".

پارتی دیموكراتی كوردستان تاكو ئێستا ١٣ كۆنگرەی بەستووە كۆتا كۆنگرەش رۆژی ١١-١٢-٢٠١٠ لە شاری هەولێر بە بەشداری زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ نوینەر بەسترا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن