هۆكارن بۆ ئاره‌قكردنه‌وه له شه‌واندا
ڕاچڵه‌كین-
سه‌نته‌ری ئه‌ڵمانی بۆ ئاگاداری ته‌ندروستی له‌ڕێی بابه‌تێكی پزیشكیه‌وه دیارترین هۆكاره‌كانی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وانه‌ی ڕونكردۆته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه و به‌شێك له‌وانه ئاسایین و به‌شێكیان مه‌ترسیدارن.
له هۆكاره ئاساییه‌كانی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وانه خواردنی خۆراكی تون و خواردنه‌وه‌ی چای زه‌نجه‌فیل پێش نوستن و دڵه‌ڕاوكێ و خواردنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن.
هاوكات هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشییه‌كانی"شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد و شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد و خوێن له هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی شه‌وانه‌یه و پێویست به‌وه ده‌كات بۆ زانینی هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.