راچڵەکین-
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت" هه‌واڵی ئه‌وه‌ی گوایه دوای جه‌ژن حكومه‌تی عیراق بڕی 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم له‌ئه‌نجامی ڕێکكه‌وتنێكدا، ته‌نها جۆرێكه له دڵخۆش كردنی خه‌ڵك وه جۆرێكه له "په‌ین ستۆپ" بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان".
ئەحمەدی حاجی رەشید بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:" تاکو ئێستا هیچ جۆره ڕێكکه‌وتنێك نه‌كراوه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ئاماده نییه نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه حكومه‌تی عێراقیش ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه خاڵی جه‌وهه‌رییه، به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌یكه‌م قسه‌ی "عاتفی و سۆزداری" نه‌بێت و قسه‌ی یاسایی بێت ئه‌و قسانه بێت كه پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوێیان لێبێت."
دەشڵێت:" ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه و تاکو ئێستا هەرێم و بەغدا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك بۆیە بڕوام وایه هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له ئومێد بدات به چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاووڵاتییان ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر نا تاکو ئێستا هیچ جۆره ڕێكکه‌وتنێك نه‌كراوه ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم."
"من پێم وایه عێراق هه‌وڵی ماندوو كردنی هه‌رێم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی مانا ته‌سلیم ببێت به‌و ئیراده‌یه‌یه‌ی كه له‌ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و ، كازمی ده‌یانه‌وێت چونكه ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه‌ی كه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیاندا پشتگیری كازمی-یان كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاغه‌زێكی نوسراو له‌نێوانیاندا هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه وه به‌پشتگیری هه‌موو هێزه سیاسییه كوردییه‌كان پشتگیریان له دانانی موسته‌فا كازمی كرد كه‌ئه‌وه خۆی بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، وه ئێستا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی گه‌مه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌ڵوێستی هه‌رێم یان دوابه‌رگری هه‌رێم كۆتایی پێبێت و ئاماده بێت هه‌موو ئه‌و ئه‌جێندانه‌ی كه عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم جێبه‌جێیبكات له ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی خاڵه سنورییه‌كان له جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیارانه‌ی كه له‌ناو یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراقدا هه‌یه، بۆیه به‌بڕوای من له ئێستادا عێراقیش ده‌ستی ده‌ستی به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات." ئەحمەدی حاجی رەشید وا دەڵێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوره سه‌باره‌ت به پێشبینی بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ده‌ڵێت" ناتوانم بڵێم ڕه‌ش بینم به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من قسه‌م له‌گه‌ڵدا كردوون له سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌ندێك له سیاسیه‌كانی هه‌رێم ، ماوه‌ی نێوانیان دووره وه سه‌قفی داواكاری هه‌ردوو لایان به‌رزه و قابیلی جێبه‌جێكردن نییه، هه‌رێمی كوردستان داوای زیاتر له 600 ملیار دینار ده‌كات وه عێراقیش ئه‌و بڕه پاره‌یه به زۆر ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و خاڵه گومرگیه‌كان."