راچڵەکین-
تەندروستی ئێران رایگەیاند، ١٣٢ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا گیانیانلەدەستداوە به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ١٨ هه‌زار و ٢٦٤ كه‌س.
سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، رایگه‌یاند، له ٢٤ کاتکۆی رابردوودا ١٣٢ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و ١٢٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ش تۆمار كراون.
لاری ئاماژەی بەوەشکردووە، تاكو ئێستا ١٨ هه‌زار و ٢٦٤ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ٣٢٤ هه‌زار و ٦٩٢ كه‌س.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەشڵێت، ره‌وشی ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و ١٤٨ تووشبوو ناجێگیره و ٢٨٢ هه‌زار و ١٢٢ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.