دەنگۆی مردنی فەیروز تۆڕە كۆمەلایەتییەكان دەتەنێت

هەمەڕەنگ

09/08/2020     ژمارەی بینراو 609

راچڵەكین-

دەنگۆی كۆچی دوایی خانمە هونەرمەندی لوبنانی " فەیروز" تۆڕە كۆمەلایەتییەكانی ئەو وڵاتەو جیهانی تەنیوە.  میدیاكانی لوبنانیش ئەو دەنگۆیە رەتدەكەنەوە.

سەرباری ئەو بارودۆخە ناهەموارەی بەرۆكی لوبنانییەكانی گرتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە هاوڵاتیانی لوبنانی بەهەواڵی كۆچی دوایی بولبولەكەی ئەو وڵاتە لەخەو رابوون، ئەوەش  تووشی شۆكی كردن و هەرزوو لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بەدوای راستی و دروستی هەواڵەكەدا گەڕان.

لەلایەن خۆشیانەوە میدیاكانی لوبنان لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لە " فەیروز" دەنگۆی مردنی ئەو خانمە هونەرمەندەیان رەتكردووەو رایانگە كە تەندروستی باشەو بەهۆی رووداوەكانی ئەم دواییانەی لوبنان بەتایبەت تەقینەوەكەی بەیروت، هەست بە دڵتەنگییەكی زۆر دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن