ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێى بۆ نوێژکردن لە مزگەوتەکان دەرکرد

کوردستان

09/08/2020     ژمارەی بینراو 535

راچڵەکین-

 

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، نابێت بەبێ ئاگاداری ئەوان، هیچ کەناڵێکی راگەیاندن بچێتە مزگەوتەکانەوە و وتار و نوێژی هەینی بگوازێتەوە.

فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئەمرۆ یەکشەممە لە نووسراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەبەر تەندروستیی هاووڵاتییان، ئەو مزگەوتانەی کە لەناو بازاڕدان بەهۆی قەرەباڵغیەوە تەنها بۆ دەستنوێژگرتن بەکاردێن و بۆ نوێژ بەکارنایەن، هاووڵاتییان دەتوانن لە ناو دوکانەکانی خۆیاندا نوێژ بکەن".

لە نووسراوەکەدا هاتووە، مزگەوتەکانی ناوبازاڕ لە کاتکۆ ٩:٠٠ی بەیانی تاکو دوای نوێژی عەسر دەکرێنەوە و ئەو هۆڵانەی کە بچوکن و هەواگۆڕکێی تێدا نییە و شیاو نین، نوێژی هەینیان تێدا ناکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن