وەزارەتی دارایی لەبارەی بڕینی رێژەی 21% مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی داهاتوو بڕیاریدا

ئابوری

10/08/2020     ژمارەی بینراو 2963

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنووسراوێكی فەرمی كە ئاڕاستەی وەزارەتەكانی كردووە، داوایكردووە كار بە نووسراوێكی پێشووی وەزارەتەكە نەكرێت سەبارەت بەبڕینی رێژەی 21%ی مووچەی فەرمانبەران بۆ مووچەی مانگی ئادار. 
 
بۆ مووچەی مانگی شوباتی 2020ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی بەنووسراوێكی فەرمی داوای لەسەرجەم وەزارەتەكان كردبوو، رێژەی 21% مووچەی فەرمانبەرانیان ببڕن، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، بە فەرمانی ئاوات شێخ جەناب- وەزیری دارایی، ئەو نووسراوە بۆ مووچەی مانگی ئادار كاری پێناكرێت.

ئەو بڕیارە لەكاتێكدا دێت، تائێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئاداری 2020یان وەرنەگرتووەو دیارنییە كەی دەست بەدابەشكردنی ئەو مووچەیە دەكرێت، لەكاتێكدا بۆ مووچەی مانگی شوبات، سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بڕی 215ی مووچەكانیان لێ بڕدرا بەبێ ئەوەی بەرچاو رونیان پێبدرێت لەسەر ئەوەی وەك پاشەكەوت لێیان بڕدراوە یان دەبێتە قەرز بەسەر حكومەتەوە وەیاخود لەداهاتوودا قەرەبوو دەكرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن