زانیاری له‌باره‌ی‌ پلەی گەرمی لە ناو کێڵگەکانی بەخێوکردنی باڕۆکەی گۆشتدا

کشتوکاڵ

23/02/2020     ژمارەی بینراو 1311

جوجک

ڕاچڵه‌كین-

جوجک دوای دەرچونی لەهێلکە ناتوانێت پارێزگاری لە پلەی گەرمی خۆی بکات بەشێوەیەک دەبێت پلەی گەرمی بەپێی کاتی تەمەنی بەشێوەیەکی گونجاو بۆی دابین بکرێت، لەدوای دروست بونی پەڕەکانی ڕۆژ بەڕۆژ پێویستی بە پلەی گەرمی کەمتر دەبێت بەشێوازێك كە پلەی گەرمی لەیەکەم ڕۆژدا 35 پلەی سەدیە .

لە یەکەم ڕۆژی تەمەنیەوە ڕۆژی 0.5 پلەی سەدی دادەبەزێت واتا بە دوو ڕۆژ یەک پلە دادەبەزێت تادەگاتە 30 ڕۆژی کە لە 20 پلەی سەدی دەمێنێتەوە تا کاتی فرۆشتنی .

کاریگەری بەرز بونی پلەی گەرمی لە سەر بارۆکەی گۆشت :

1- دەبێتە هۆی تەنگانەیی و گەرما بون Heat stress بێزار بون و مات بونی جوجک .
2- زۆر هەناسە دانی باڕۆکە و هیلاک بونی کۆئەندامی هەناسە، تەنگەنەفەس بونی .
3- کەمبونی حەزی خواردن و لاوازبونی باڕۆکە و بەد خۆراکی، هەندێكجار مردار دەبێتەوە .
4- باڕۆکە بەرەو شوێنی هەوای دەرچەکانی کێڵگەی پەلەوەری دەڕوات و بەدوای شوێنی فێنک دا دەگەڕێت .
5- باڕۆکەی بەهۆی بەرز بونی پلەی گەرمیەوە باڵەکانی فش دەکاتەوە و پەڕەکانی دەکاتەوە هەناسە تەنگی زۆر دەکات .
6- زۆر ئاو خواردنەوە و پیس بونی پەڕەکانی باڕۆکە .

کاریگەری دابەزینی پلەی گەرمی ناو هۆڵ لە سەر بارۆکەی گۆشت :

1- نزم بونی بەرگری لەش و توش بون بەنەخۆشیە جۆراو جۆرەکان .
2- لەدەست دانی حەزی خواردن و ڕەق بونەوەو مردارەوە بونی .
3ـ بەفیڕۆچونی وزەیەکی زۆر بۆ بەرهەڵست کردنی ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەشی.

- پێویستە هەوا گۆڕکێ بۆ جوجک بەشێوازێکی زۆر گونجاو دابین بکرێت بۆ کێڵگەکانی بەخێوکردنی باڕۆکەی گۆشت .


ئا : کاروان ڕسوڵ
پسپۆڕی له‌ بەڕێوەبردنی کێڵگەی پەلەوەری و گاوداری 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن