ئافره‌تێك له‌ڕێی فه‌یسبوكه‌وه تاوانبارێكی به‌گرتدا
ڕاچڵه‌كین-
خانمێكی به‌ریتانی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له فه‌یسبووك هاوكاری پۆلیسی كرد بۆ ڕوماڵكردنی تاوانێك كه 6 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌نجامدراوه له باشوری ئه‌فه‌ریقا ئه‌ویش ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر پوری و كوشتنی بووه له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه.
گۆڤاری" میرۆر" ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر " لیهان سیرجسۆن" ی ته‌مه‌ن 49 ساڵ بڵاوكردۆته‌وه له‌باره‌ی دیار نه‌مانی پوری دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پیاوێك ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و دواتر كوژراوه و له ئێستاشدا هه‌مان پیاو به‌ناوی خوازراوی" ئه‌ندرۆ" هه‌ژماری تایبه‌تی فه‌یسبووكی داناوه دوای یه‌ك ساڵ له دیار نه‌مانی و لیهان هه‌ژماری به‌ناوێكی دیكه داناوه و وه‌ك كه‌سێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ خۆی ده‌رخستوه هه‌تا وایكردوه ئه‌ندرۆ متمانه‌ی پێ بكات.
لیهان ده‌ڵێت" پێم وت كه زۆر سه‌رسامم به چاوه‌كانی و باش ده‌شمزانی كه ئه‌و كه‌سه بكوژه‌كه‌ی پورمه و دواتر كاتمان دانا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك ببینین و له هه‌مان كاتدا پۆلیسم ئاگادار كرده‌وه به‌ڵام ئه‌و ڕاستی نه‌كرد له‌گه‌ڵم و له هه‌وڵی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم"
لیهان وێنه‌ی ئه‌ندرۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه و داوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بكوژه‌ی كردوه كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر پوری و كوشتویه‌تی و ئێستاش به ئازادی ده‌ژی، دوای ئه‌وه‌ی 70 هه‌زار كه‌س ئه‌م پۆسته‌یان شه‌یر كرد له ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا پۆلیس توانی ئه‌ندرۆ ده‌ستگیر بكات