رێژەی گەنج لە ئەڵمانیا روو لەكەمبوونە

هەمەڕەنگ

11/08/2020     ژمارەی بینراو 881

راچڵەكین-

سەرەڕای ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا بەهۆی ئەو كەسانەی كۆچیان بۆ ئەو وڵاتە كردووە، لە زیادبووندایە، بەڵام رێژەی گەنج تیایدا كەمیكردووە.

فەرمانگەی ئاماری فیدراڵی (Destatis)لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەڵمانیا كە تا كۆتایی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتوانی ٨٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار كەس بوو، ژمارەی گەنجانی نێوان تەمەنەكانی ١٥-٢٤، هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەس بووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، رێژەی گەنجان لەناو تێكڕای ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیادا، سەدا ١٠،٣ ە، ئەوەش كەمترە لە لەسەدا ١٠،٦ كە تێكڕایە لە یەكێتیی ئەوروپادا.

باس لەوەشكراوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا بەو كۆچەی لە دەرەوە رووی تێكردووە لە زیادبووندایە، بەڵام رێژەی دانیشتوانی گەنج تیایدا لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا كەمی كردووە.

١٥ ساڵ پێش ئێستا نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەنج كە تەمەنیان لەنێوان ١٥-٢٤ ساڵیدا بوو، سەدا ١١،٨ی ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیایان پێكدەهێنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن