لاسایی هیتله‌ری كرده‌وه و له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا
ڕاچڵه‌كین-
فه‌رمانبه‌رێكی ئوستورالی كه له كۆمپانیای BP تایبه‌ت به نه‌وت كار ده‌كات بڕی 200 هه‌زار دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌ستكه‌وت دوای ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ركرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی لاسایی كه‌سایه‌تی هیتله‌ری كردۆته‌وه له فیلمی"Downfall".
ئه‌م فه‌رمانبه‌ره كه ناوی "سكوت تریسی" یه و پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆی دروستكردوه و تیایدا لاسایی كه‌سایه‌تی هیتله‌ری كردۆته‌وه و وشه‌ی گاڵته ئامێزی به‌كارهێناوه و دوای دوو ساڵ توانی داواكه له دادگا له‌و كۆمپانیایه بباته‌وه كه به‌هۆی دروستكردنی ئه‌م ڤیدیۆیه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرابوو و جگه له‌وه‌ی پاره‌ی دوو ساڵی ده‌ركردنی له‌كاره‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه له‌گه‌ڵیدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
له‌لای خۆیه‌وه كۆمپانیای BP ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه تریسی ئه‌گه‌ر كاریشی بكردایه ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه ته‌نها بڕی 150 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرت و ئه‌مه‌ش زۆر كه‌متره له‌و بڕه‌ی ئێستا له‌ڕێی دادگاوه پێیدراوه.
دادگا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه هیچ گونجاو نییه ئه‌م ڤیدیۆیه وا لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت تریسی مه‌به‌ستی ئه‌وه بوبێت به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م كۆمپانیایه‌ی نه‌وت كه تیایدا كارده‌كات به نازیه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكات و تریسی باس له‌وه ده‌كات ڤیدیۆكه‌ی ته‌نها بۆ پێكه‌نین دروستكردوه و مه‌به‌ستی هیچ كه‌س و كۆمپانیا و لایه‌نێكی دیاریكراو نه‌بووه.