پیاوێك خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت و لاشه‌كه‌ی فڕێدایه سه‌ر شه‌قام
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێكی میسری مانگی 5 ی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی پیاوێك ده‌ستگیركرا كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوای كوشتنی لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته سه‌ر شه‌قام و دادگاش له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بڕیاری ئازادكردنی ئه‌م پیاوه‌ی ده‌ركرد دوای دانانی بڕی 10 هه‌زار جونی میسری وه‌ك بارمه‌ته.
هاوكات دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی هاوسه‌ری ئه‌م پیاوه بكوژه‌ی ده‌ركردوه بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ به تۆمه‌تی زینا كردن له‌گه‌ڵ پیاوێكی نه‌ناسراو هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
هاوسه‌ری ئه‌م ئافره‌ته كاتێك چۆته‌وه ماڵه‌كه‌ی پیاوێكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به كاری نه‌شیاوه‌وه بینیوه و ئه‌ویش زیاتر له 20 چه‌قۆی له پیاوه‌كه‌داوه و دواتر لاشه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته سه‌ر شه‌قام و پۆلیسیش كاری ئه‌م پیاوه‌ی به پارێزگاری كردن له شه‌ره‌ف داناوه له‌به‌ر ئه‌وه له ئێستادا ئازاد كراوه و هێشتاش دۆسیه‌كه یه‌كلا نه‌بۆته‌وه.