سەدر داوا دەكات حەشدی شەعبی تێكەڵ بە رووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ خۆپیشاندەران نەكرێت

عێراق

21/01/2020     ژمارەی بینراو 489

موقتەدا سەدر، سەبارەت بە پێشهاتی خۆپیشاندانەكان لە جریوەیەكدا نوسیوویەتی:" رێز لە بڕیاری خۆپیشاندەران بۆ فراوانكردنی خۆپیشاندانەكانیان دەگرم، ئومێد دەكەم خۆپیشاندەران پابەند بن بە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و زیان بە گەل نەگەیەنن و وڵات پەلكێشی شەڕی ناوخۆ نەكەن".

موقتەدا، دەڵێت: "رێز لە بڕیاری حكوومەت دەگرم لە رووبەڕووبوونەوەی كەسانی تێكدەر، بەڵام زۆر گرنگە كەسانی ئاشتیخواز لە كەسانی تێكدەر جیابكرێنەوە و نابێت حەشدی شەعبی تێكەڵ بە رووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكرێت، چونكە ئەوە زیان بە ناوبانگی حەشدی شەعبی دەگەیەنێت".

حەشدی شەعبی بە تایبەتی ئەو گرووپانەی كە بە نزیك لە ئێران دادەندرێن، لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بە كوشتن و رفاندنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان تۆمەتباركراوان.

موقتەدا سەدر جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی پەلە بكرێت لە كاندیدكردنی كەسێك كە جێگەی مشتومڕ نەبێت بۆ ئەوەی لە لایەن سەركۆمار-ەوە راسپێردرێت تا حكوومەتی نوێ پێكبهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن