ئافره‌تێكی عێراقی دوای توشبوونی مێرده‌كه‌ی به كۆرۆنا داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێكی عێراقی دوای توشبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای له دادگا تۆماركردوه بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌ك جیاببنه‌وه.
له‌به‌ر كه‌می ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م ئافره‌ته داوای له دادگا كردوه كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابكاته‌وه كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی نعمان له باشووری عێراق چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
مورته‌زا غریباوی وه‌ك دادوه‌رێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه له یاسای عێراقیدا ئافره‌ت بۆی هه‌یه كۆتای به په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری بهێنێت وه‌ك ئه‌و مافه‌ی پیاو هه‌یه‌تی و ئه‌مه‌ش به یاسای ژماره 40 له یاسای باری كه‌سێتی تۆماركراوه"