زانا ئیسرائیلیه‌كان گه‌نجینه‌یه‌كی دراوی زێڕیان دۆزیه‌وه
ڕاچڵه‌كین -
زانا ئیسرائیلیه‌كان له بواری ئاسه‌وار ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ئاشكرایان كرد كه گه‌نجینه‌یه‌ك له دراوی زێڕیان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژوه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه نزیك له شاری "یه‌فنی" له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه دراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان.
لیات نه‌داف و ئه‌یلی حه‌داد كه هه‌ردوكیان به‌رپرسی به‌شی ئاسه‌وارن له ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن بڕی دراوه‌كه 425 پارچه‌ی زێڕه و ته‌مه‌نیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 1100 ساڵ به‌ر له ئێستا و دۆزینه‌وه‌كه‌یان به ده‌گمه‌ن و ناوازه وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گه‌نجینه‌ی دراوه كۆنه‌كان كه له ئیسرائیل دۆزراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2015 نزیكه‌ی 2000 پارچه‌ی زێڕ له كه‌نار ئاوه‌كانی شاری قیساریه‌ی كۆن له ئیسرائیل دۆزرایه‌وه و مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رده‌می فاتمیه‌كان له هه‌ردوو سه‌ده‌ی 10-11 ی زاینی.