یووسێن بۆڵت‌ تووشی كۆرۆنا بوو

وەرزش

25/08/2020     ژمارەی بینراو 297

راچڵەكین-

راكەری پێشووی بەناوبانگی جامایكی، یووسێن بۆڵت ئاشكرایكرد كە تووشی كۆرۆنا بووە.

یووسێن بۆڵت تەمەن ٣٤ ساڵان لەڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەكات ئەنجامی ئەو پشكنینەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كە رۆژی شەممە ئەنجامیداوە، پۆزەتیڤ بووە و هەربۆیە لە ماڵەوە خۆی كەرەنتین كردووە. 

بۆڵت هۆشداریی دایە هەوادارانی كە پەتاكە بە جددیی وەربگرن و رایگەیاند: "لەپێناو پاراستنی خۆشەویستانتان، تكایە پابەندی یاساكانی دوورەپەرێزیی كۆمەڵایەتیی بن". 

یووسێن بۆڵت رۆژی هەینی رابردوو ئاهەنگێكی بەهۆی یادی ٣٤ ساڵەی لەدایكبوونی سازكردبوو، ڤیدیۆكانی ئاهەنگەكە كە تێیدا بەشداربووان پابەندی یاساكانی دوورەپەرێزیی كۆمەڵایەتیی نیین و دەمامكیان نەپۆشیوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرابوونەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن