چوار كه‌سایه‌تی ئافره‌ت له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
ڕاچڵه‌كین-
سه‌ركه‌وتن له‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی بابه‌تێكی كه‌م به‌ها نییه و كه‌من ئه‌وانه‌ی له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا ده‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن و بێ كێشه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان بژین، پسپۆڕانی ده‌رونی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن چوار كۆمه‌ڵه له كه‌سایه‌تی خانمان ده‌توانن له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا سه‌ركه‌وتووبن له‌وانه‌ش:
1- خانمێك به بێده‌نگی په‌یامی خۆشه‌ویستی خۆی بگه‌یه‌نێت:
هاوشێوه‌ی خانمان پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كاتێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ده‌كه‌ن گرنگی و خۆشه‌ویستیان پێ بدرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشقی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌بن به‌كرده‌وه و بێده‌نگی خۆشه‌ویستی ده‌سه‌لمێنن نه‌ك به وێنه و پۆستی فه‌یسبووك.
2- ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌ربڕینی سۆز و خۆشه‌ویستی سنوریان هه‌یه:
خانم ئاگاداربه ته‌نها له‌و كاته‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت له گه‌یاندنی خۆشه‌ویستی خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه زیاده ڕه‌وی نه‌كه‌یت چونكه پیاوان ئاره‌زووی ئه‌م جۆره له كه‌سایه‌تی ئافره‌ت ناكه‌ن كه زیاده‌ڕه‌وی له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیدا ده‌كات.
3- ئافره‌تی به‌هێز:
چاوه‌ڕێ مه‌به ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌وانه‌ی به‌رده‌وام خه‌مبار و دودڵ و گرفتاریت هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاشقت ببێت، به‌هێزی و هه‌بوونی كه‌سایه‌تی واتلێده‌كات له‌چاوی به‌رامبه‌ركه‌ت وه‌ك شاژن ده‌ركه‌ویت.
4- خانمێك هه‌وڵبدات:
له‌ئێستادا به‌هۆی قورسی باری دارایی خانمان هاوشێوه‌ی پیاوان كارده‌كه‌ن و پیاوانیش ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌ژیانی هاوبه‌شدا هاوسه‌ره‌كه‌یان لایه‌ك له قورسایی ژیانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرێت.