ڤیدیۆ: توتیه‌ك گۆرانی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار ده‌ڵێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
توتیه‌ك به‌ناوی" چیكۆ" كه له‌باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانه له به‌ریتانیا ڤیدیۆیه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت زۆر بلیمه‌تانه گۆرانی خانمه هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی بینۆسیه ده‌ڵێته‌وه.
چیكۆ له باخچه‌ی "لینكۆڵن" شایر سه‌رنجی گه‌شتیاره‌كانی ڕاكێشاوه به وتنه‌وه‌ی گۆرانی "If I Were A Boy" كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه ناوداره‌كانی ئه‌م خانمه و به‌رپرسه‌كانی ئه‌م باخچه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا زانیویانه ئه‌م توتیه ته‌مه‌ن 9 ساڵه خاوه‌نی ئه‌م به‌هره‌یه‌یه.
له ئێستادا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باخچه‌كه پلانی ئه‌وه هه‌یه چه‌ند گۆرانیه‌كی نوێ فێری ئه‌م توتیه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران زیاتر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.