به‌وێنه.. ماجده رومی خه‌ڵاتێكی پێشكه‌ش به ماكرۆن كرد
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی" ماجده رومی" له كۆشكی" سنه‌وبه‌ر" ئێواره‌ی سێ شه‌ممه چاوی به سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا "ئیمانوێل ماكرۆن " كه‌وت ئه‌مه‌ش له تێكڕای پلانه‌كانی ماكرۆندایه بۆ دیده‌نی چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناودار له لوبنان.
ماجده له‌گه‌ڵ عه‌وه‌ز ی برای به چه‌پكێك گوڵه‌وه پێشوازیان له ماكرۆن كرد، شایه‌نی باسه پێش دیده‌نی رومی ماكرۆن سه‌ردانی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناودار" فه‌یروز" ی كرد له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و ماكرۆن ئه‌م خانمه‌ی به ئایكۆنی جوانی و ئازایه‌تی وه‌سف كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌دڵی فه‌ڕه‌نسیه‌كاندا شوێنی تایبه‌تی هه‌یه.