راچڵەكین-
لیۆنێل مێسی، ئەستیرەی ئەرژەنتینی، چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی یەكلاكردەوە.
لیۆنێل مێسی لەپەیامێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەیینی بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەكردووە:" بۆ وەرزری 2020-2021 لەیاریكردن لەریزەكانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەردەوام دەبێت.
پێشتر خۆرخی مێسی، باوكی لیۆ، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەڤاناندا، لەبارەی ئەوەی کە ئەگەری هەیە مێسی بمێنێتەوە؟ گوتی، بەڵێ و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا زۆرباشبووە.