چۆنیهتی دهستنیشانكردن و چارهسهری شەکرەی ماوهی دووگیانی
ڕاچڵهكین-
شهكرهی ماوهی دووگیانی بریتیە لە بەرز بوونەوەی ڕێژەی شەکر لە ناو خوێن لە کاتی دوو گیانیدا بە تایبەت کە پێشتر شەکرەی نە بێت، دكتۆره چراخان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شەکرە و غوددەی دەرەقی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهبارهی ئهم جۆره حاڵهتهی نهخۆشی شهكره ڕوون دهكاتهوه.
ئەم حالەتە بە ڕێژەی ۳-۱۰٪لە ئافرەتی دوو گیاندا دەردەکەوێت، وە نزیکی ۹۰٪ لە جۆری شەکرەی دوو وە ڕێژەیەکی کەمیش لەو جۆرەن کە پێش دوو گیان بوون شەکرەیان هەبووە بە تایبەت جۆری دوو.
دەستنیشانکردن:
یەکەم/ ئەگەر کەسەکەپێشتر نەخۆشی شەکرەی هەبێت لەپێش دووگیان بوون باشترە هەندێک پشکنین یاخوود ئەگەر نەکرا،لە ۳ مانگی یەکەمی سکدا پێویستە پشکنینی خوێن بکات وەک :شەکری ۳ مانگی و پشکنینی گورچیلەکان و هۆرمۆنی غوودە لەگەڵ پشکنینی بەردەوامی شەکرە ڕۆژانە لە کاتی بەیانیان و ۲ کاژمێر دوای نان خواردن.
دووەم/ ئەگەر کەسەکە پێشتر شەکرەی نەبێت بەڵام یەکێک لەم خاڵانەی تێدا بێت،پێویستە لە ۳ مانگی یەکەمی دووگیان بووندا پشکنین بکات:
1- تەمەنی دایکەکە لە ۳۰ ساڵ زیاتر بێت.
2- زۆری کێشی لەش .
3- لە خێزاندا پێشینەی شەکرە هەبێت .
4- لە کاتی دووگیان بوونی پێشتردا ڕێژەی شەکرە ی بەرز بووبێت.
سێیەم/ ئەگەر دایکەکە لەم حاڵەتانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا نەیبوو ئەوو کات لە هەفتەی ۲٤-۲۸ سکەکەیدا پشکنین بۆ شەکرە بکات.
پشکنین :
پاش ۸ کاتژمێر لە نان نەخواردن ڕێژی شەکرە ۹۲ یاخوود زیاتر بێ،یاخوود ۲ کاژمێر پاش نان خواردن ۱۲۵ زیاتر بێت.(ئەم ڕێژانە بۆ خانمی دوو گیانە).
ئەو خانمانەی ئەگەریان زۆرە کە تووشی شەکرەی دووگیانی ببن بەڵام تاکو ۲٤ هەفتەی دووگیانی پشکنین یان پاکە و نیشانی شەکرە یان هەیە ،یان لە حاڵەتەی کە پشکنینکان یەک لا کەرەوە نین ئەو کاتە باشترە پشکنینی ڕێژەی شەکر ۳ جار لە ماوەی ٤ کاتژمێر (OGTT)بکەن.
چارەسەر:
1- ڕێکخستنی خواردن و ژەمەکان بە جۆرێک ڕۆژانە ٦ ژەمە خواردنی تەندروست و کەم لەگەڵ ٦ سناک کە پێک هاتبێت لە ڕێژەی کارب (۵۰٪)لەکەڵ بڕێکی زۆرتر لە پڕۆتین و چەوری.
2- وەرزش و جووڵەی بەردەوام .
3- لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تەنها بە دوو ڕێگەی یەکەم شەکرەکە چارەسەر دەکرێ و.ئەگەر هاتوو نەتوانرا پاشان چارەسەر بە دەرمان دەست پێ دەکرێ ،لە ناو هەموو ئەوو دەرمانانەی بۆ شەکرە بەکاردێت حەبی گلوکوفەیج و دەرزی ئەنسۆلین ڕێگە پێدراون کە بەکار بهێنرێت لەگەڵ چاودێری بەردەوام.