برازاكه‌ی بن لادن: ڕه‌نگه 11 ی سێپتێمبه‌ر دوباره ببێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
" ڕه‌نگه هێرشێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی 11 ی سێپتێمبه‌ر ڕوبداته‌وه ئه‌گه‌ر جۆ بایدن كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت" ئه‌مه هۆشداریه‌كانی نور بن لادنه برازای گه‌وره تیرۆرست" ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده و ڕێكخه‌ری هێرشه‌كانی 11 ی سێپتێمبه‌ر بوو بۆ سه‌ر دوو تاوه‌ری بازرگانی له ئه‌مه‌ریكا.
گۆڤاری New York Post له زاری ئه‌م خانمه‌وه ده‌ڵێت" داعش له ماوه‌ی به‌ڕێوبه‌ردنی ئۆباما و بایدن دروست بوو وایكرد بگه‌نه ئه‌وروپا و تره‌مپ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیه‌كان پاراست و ته‌واوی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تیرۆریسته‌كانی له بن ده‌رهێنا پێش ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدات هێرش بكه‌ن"
-" كارمن دۆفۆر"دایكی نور
نور بن لادن ئێستا له سویسرا ده‌ژی و خۆی به" ئه‌مه‌ریكیه‌ك داده‌نێت له دڵه‌وه" و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020 پشتگیری تره‌مپ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كاندیدێك دوباره ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
-"یسلم بن" لادن باوكی نور
نور كچی" كارمن دۆفۆر" ه نوسه‌رێكی سویسریه و باوك و دایكی ساڵی 1988 جیابونه‌ته‌وه و نور له سویسرا گه‌وره بووه و باوكی نور برایه‌كی ناڕاستی بن لادنه.