ئیفلیجی دەم و چاو
ڕاچڵهكین-
ئیفلیجی دەم و چاو بریتیە لە لاواز بوون و شەلەلی ماسولکەکانی لایەکی دەموچاو بەھۆی بەرکەوتنی یاخود لەکارکەوتنی کەللەدەماری حەوتەمەوە، دكتۆر .هەرێم پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە ڕونكردنهوهی تهواو لهسهر ئهم حاڵهته دهدات.
نیشانەکانی :
لە زۆر کەمەوە بۆ قورس و شەلەلی تەواوی دەست پێ دەکات ، لەوانە :
لاوازبوونی ماسولکەکان ،موچورکە ، نەتوانینی چاو نوقاندن و تروکاندن لەو لایەی بەرکەوتووە ،کەوتنی پێلوێ چاو ،گۆڕانی ھەستی تام کردن بە تایبەت دوو لەسەر سێی بەشی پێشەوەی زمان ،ئازاری دەوری گوێ ، ھەستیاری بستنی گوێکان بە دەنگ ، نەمانی فرمێسک و لیکی ناو دەم ، خواربوونی دەم و لیک ھاتنە خوارەوە و نەمانی چرچی پێکەنین و زۆربەی جار نەمانی چرچی ناوچاوان لەو لایەی بەرکەوتووە ئەگەر بەرکەوتنەکە لە ڕێڕەوی دەمارەکە بێت واتا LMNL.
-زیاتر لە تەمەنی نێوان ١٥ بۆ ٦٠ ساڵان ڕوو دەدات، بە ڕێژەی ٢-٣ کەس بۆ ھەر ١٠ ھەزار کەسێک.
- لە زۆربەر باردا تەنھا یەک لای دەموچاو دەگرێتەوە ، کەمتر لە ١٪ حاڵەتەکان ھەردولا دەگرێتەوە ئەویش بە ھۆی ھەندێك نەخۆشی دەگمەنەوە .
-ڕێژەیهکی زۆر کەمی ئهم حاڵهته لەوانەیە ھەندێكجار بەھۆکاری بەرکەوتنی مێشکەوە بێت وەک سەکتەی مێشک ، خوێن بەربوونی ناو کەلە سەر ، شێرپەنجەی مێشک ، کە چرچی ناو چاوان وەک خۆی دەمێنێتەوە .
ھۆکارەکانی :
1-شەلەلی بێڵ bells palsy کە بەنزیکەی ٧٠٪ حاڵەتەکان پێکدەھێنێت و ھۆکارەکەی نەزاندراوە بەڵام گومان دەکرێت بەھۆی ڤایرۆسیەوە بێت لەوانە HSV-1 , CMV , EBV و ھۆکاری پەڵنەری وەک شەکرە و بەرزە پەستانی خوێن و دووگیان بوون و لا سەریەش ئەگەری ڕوودانی زیاد دەکەن .
2- ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست
3-گرێی لاجانگە ڕژێن
4- بەرکەوتنی سەر
5-ھەندێك جۆری نەخۆشی دەمارەکان بە نموونەی ( ڕەقبوونی دەماری فرە پەڵەیی ،گولیەن بێری )
6- ھۆکاری تر
چارەسەری پزیشکی :
- درەمانی پریدنیزۆلۆن بە تایبەت لە ٧٢ کاتژمێری یەکەمی نەخۆشیەکەدا بە جورعەیەکی زۆر و پاشان کەمکردنەوەی بە شێوەیەکی تەدریجی .
- دەرمانی دژە ڤایرۆس کە قسەو وتووێژی زۆری لەسەرە لەسەر سود و زیانەکانی بەکارھێنانی .
- قەترەی چاو ( فرمێسکی دەستکرد) بۆ پاراستنی چاو لە کاتی دانەخستنیدا .
- چارەسەری سروشتی :
کە زۆر گرنگە بۆ ڕاھێنانەوەی مەسولکە سست بووەکان وەک مەساجی ڕۆژانە بە پەنجەکانی دەست، فوو کردنە میزەڵدان و فیكە لێدان.
-پاراستنی چاوەکان لە خۆرەتاو بەبەکارھێنانی چاویلکەی دژەخۆر و شەوان داپۆشینی بە پادی تایبەت .
-ھەوڵدان بۆ پێکەنین بەبێ دەرکەوتنی ددانەکان و بەرز کردنەوەی ئەبرۆکان .
-خوادنەوەی ئاو و شلەمەنی تری پێویست بۆ چارەسەری کەمی لیکە ڕژێنەکان .
-دوورکەوتنەوە لە زیاد ڕەوی کردن لە خواردنەوەی کافاین و جگەرە کێشان .
-کردەی نەشتەرگەری : وەک بوتۆکس و گواستنەوەی ماسولکە و چاندنی دەمارە ھەستیەکان .
پێشبینی نەخۆشیەکە :
1- لە ٨٥ ٪ نەخۆشەکان بە تەواوی چاک دەبنەوە لەماوەی چەند ھەفتەک بۆ چەند مانگێک.
2-لە ١٠٪ بە ڕێژەیە مامناوەند چاک دەبنەوە لەگەڵ مانەوەی ھەندێ ناڕیکی لە تەزوو و گەیاندنی دەمارەکەدا .
*ئەو ڕێژەیی کە ماوە پێویستی بە کاری نەشتەرگەری دەبێت بۆ ڕێک کردنەوەی ماسولکەکانی دەم و چاوی .