ڕاچڵه‌كین- تیمی ئاگر كوژاندنه‌وه‌ی كالیفۆرنیا ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی كالیفۆرنیا زیاتر له 8 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه سوتاوه و ده‌یان كه‌س ڕێگه‌ی ده‌رچونیان نییه و ئاگره‌كه ده‌وریداون. ئاگره به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ناونراوه" كریك فایه‌ر" ڕوبه‌ری 540 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی سوتاندوه و ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره دوای 33 ساڵ ئاگرێكی له‌و جۆره به‌هێز ملیۆنه‌ها فه‌دان دارستان له كالیفۆرنیا بسوتێنێت.