رۆدریگز بەیەكجارى ماڵئاوایی لە ریال مەدرید كرد

وەرزش

09/09/2020     ژمارەی بینراو 488

راچڵەكین-

 یانەی ریال مەدرید رۆیشتنی خامیس رۆدریگز-ی یاریزانی ئەو یانەیەی بەشێوەی كۆتایی بۆ یانەی  ئیڤرتۆن-ی ئینگلیزی راگەیاند.

یانە شاهانەكە لەراگەیەندراوێكدا كەلەپێگەی خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە لەگەڵ یانەی ئینگلیزییەكە لەسەر گواستنەوەی رۆدریگز گەیشتوونەتە رێككەوتن و ئەوەش روونكراوەتەوە، یانەی ریال مەدرید سوپاسگوزاری ئەو خزمەتەیە كە (رۆدریگز) بە یانەكەی كردووە ئەو كاتەی لەریزەكانیدا یاریكردووە، هاوكات هیوای سەركەوتنیان لەیانە نوێكەیدا بۆ خواستووە.

هەرچەندە ناوەڕۆكی گرێبەستەكەی رۆدریگز رووننەكراوەتەوە، بەڵام گۆڵكاری مۆندیالی 2014ی بەرازیل، جارێكی تر دەگەڕێتەوە مەشقكردن بەسەرپەرشتی كارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ئێستای یانەی ئیڤرتۆن-ی ئینگلیزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن