ئه‌گه‌ر كۆرۆنا كۆتای نه‌یه‌ت چی ڕوده‌دات؟
ڕاچڵه‌كین-
ڕۆژ له دوای ڕۆژ و له یه‌كه‌م ساتی ده‌ركه‌وتنی هه‌تا ئێستاش ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆته جێی سه‌روسڕمانی پزیشك و زاناكان و هه‌موان به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ چاره‌سه‌ر و بنه‌بڕكردنی ئه‌م ڤایرۆسه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه به زووی كۆتای پێ نه‌هێندرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره برسێتی و ململانێی توند به‌هۆیه‌وه دروست ببێت له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و ئاستی هه‌ژاری زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه.
ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا 900 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له كۆتا مانگی ساڵی 2019 له شاری ووهان له چین ده‌ركه‌وت و ووهان بو به مه‌ڵبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان، و تا ئێستاش ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م وڵاته كه زۆرترین ژماره‌ی توشبوو و مردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆماركراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.