ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 86 ساڵ
ڕاچڵه‌كین-
ساڵانه له هندستان هه‌زاران حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ڕوده‌دات به‌ڵام هه‌ندێكیان زۆر زیاتر له به‌شێكیان شۆك هێنه‌ره، یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی تۆمار كراوه ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 86 ساڵ بووه له لایه‌ن گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵانه‌وه.
سواتی مالیوال ڕێكخه‌ری كاروباری ئافره‌تان له دلهی ئاشكرای كردوه ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چاوه‌ڕێی فرۆشیاری شیری كردوه ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌ن 30 ساڵه نزیك بۆته‌وه لێی و پێی وتوه كه بچێت له‌گه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی شیر بكڕێت و دواتر گه‌نجه‌كه ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی بردۆته كێڵگه‌یه‌كی نزیك و له‌وێ ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری و ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كه زۆر گریاوه و لێی پاڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر نه‌كات چونكه ئه‌و له ته‌مه‌نی داپیره‌ی ئه‌ودایه به‌ڵام ئه‌م وشانه هیچ كاری له گه‌نجه‌كه نه‌كردوه و ئه‌و كاته‌ی چه‌ند كه‌سێك به پیاده ڕه‌وی به هه‌مان شوێندا تێپه‌ڕ بوون گه‌یشتونه‌ته سه‌ر ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كه و ڕزگاریان كردوه"
مالیوال ده‌ڵێت" ده‌سته‌كانی ئه‌م خانمه پڕبوون له چرچی و مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی گوێی له چیرۆكی ئه‌م ئافره‌ته ده‌بێت له زاری خۆیه‌وه و مۆربوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ڕوخسارین و جگه له‌وه‌ش توشی خوێن به‌ربوون بووه"
داوا ده‌كرێت ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م خانمه به‌ته‌مه‌نه كردوه سزای له سێداره‌دان بدرێت له كورت ترین ماوه‌دا.
حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی له هندستان زۆر زیادی كردوه و له مانگی 12 ی ساڵی 2012 دوای ئه‌وه‌ی خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ناو پاسێكدا ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵ كرابوه سه‌ری چه‌ند ڕۆژێك دواتر گیانی له‌ده‌ستدا و چوار له تاوانباره‌كان سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاساكان به‌رامبه‌ر به توندوتیژی سێكسی له هندستان زۆر تونده به‌ڵام هێشتا حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی ڕووی له زیادبوونه.