نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک

تەندروستی

11/09/2020     ژمارەی بینراو 1511

نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک


ڕاچڵه‌كین-

نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک  یەکێکە لەو کێشانەی کە تووشی گۆی مەمک دەبێت، جۆرێکە لە شێرپەنجە گۆی مەمک ئەگرێتەوە، مەرج نیە لە هەموو نەخۆشێکی شێرپەنجەی مەمک ببینرێت،و  نیوەی ئەو نەخۆشانەی کە دەست نیشان دەکرێن کە ئەم نەخۆشیەیان هەیە گرێی شێرپەنجەی مەمکیان دەبێت، دكتۆره‌ سه‌ناریا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی خانمان له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ باس ده‌كات.

هەنێک جار ئەم نەخۆشیە دەست نیشان ناکرێت بەهۆی ئەوەی کە لە نەخۆشی بیرۆ دەچێت.
نیشانەکانی:

1- گۆرانکاری لە شێوەی گۆی مەمک.
2-  خوراننی گۆی مەمک.
3-  سوتانەوە و کزانەوە.
4-  سووربونەوە.
5-  ئازار.
6- هەندێکجار هەست بە گرێ دەکرێت لە مەمکەکە.
7- لەوانەیە تەڕی لە گۆی مەمکەکە بێتە دەرەوە / زەرداو یان خوێن.
یەکه‌م جار نیشانەکان لە گۆی مەمکەوە دەست پێ دەکات و دواتر دەچێت بەرەو ڕەشێنەی دەوری گۆکە.

دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشیە لە رێگەی وەرگرتنی نموونەیەکی بچوکە لەو گۆیە، دوای ئەوەی کە هەموو پشکنینە پێویستەکان ئەنجام دەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن